لە ناوچەی تەجریش لە باكووری تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بەستراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانكرده‌وه، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی بەهێز لە باکووری تاران روویانداوە، وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تارانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قینه‌وه‌كه لە کلینیکێکی دەرمان بووە، تائێستاش هۆکاری تەقینەوەکان نازانرێت.
تەقینەوەکە زیانی بە پەنجەرەی باڵه‌خانه‌كانی دەوروبەری گەیاندووە، بەرپرسانی ئاگرکوژاندنەوەی ئەو شارەش رایانگەیاندوە، چاوەڕێی تەقینەوەی دیکە دەکەن بەهۆی بونی کاپسولی ئۆکسجین لەو شوێنەدا.
سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ ده‌شڵێن: ئه‌م شوێنانه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ روویانداوە و قەرەباڵغییەکی زۆریش لەو ناوچه‌یه دروستبووە.
جه‌لال مه‌له‌كی گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران به ئاژانسه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئاگر لە کلینیکێکی دەرمان کەوتووەتەوە و کۆنترۆڵکراوە، هەروەها دەگەڕێن بەدوای هەر کەسێک کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیریخواردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.