ھەواڵی مەرگی ناوادەی تۆ ئەم بەیانییە تەواو بێ ھێزی کردم، ئای ڤایرۆسی نەفرەتی کۆرۆنا ئاخر چۆن دڵت ھات بچیتە گیانی پاک و بێگەردی کاکە عاتا چاوشین
ئاخر من و زۆربەی ھاوڕێیانی دەزانین ئەو پیاوە چەندە پاک و بێگەرد بوو بەرامبەر بە ژیان و مرۆڤایەتی.
«ئای کاکە سور» چەندە شیرین بوو ئەم ناز ناوە کاتێک ھونەرمەند «میدیا حوسێن»ـی ھاوڕێت بانگی دەکردی و تۆش ھەر بەو زمانە وەڵامت دەدایەوە
ئیتر کاتێک دەم وت ئەرێ بۆچی بەیەکتر ئەڵێن کاکە سور داخی گرانم بۆ ئەو رۆژانە تۆش بە پێکەنینە پڕ لە جوانییەکەت ئەتوت ئاخر ھەردووکمان پەمەیین
بەداخەوەم بۆ ئەو ھەموو یادەوەری و یادگارییە چۆن لە یاد دەکرێت چۆن لە بیر ئەچێت
ماڵئاوا کاکە گیان ھەمیشە یاددت بەخێر و پڕ خێر بێت.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.