له‌م هه‌فته‌یه تۆپخانەکانی ئێران گوندە سنوورییەکانی دۆڵی ئاڵانەیان له ده‌ڤه‌ری حاجی ئۆمه‌ران بۆردوومان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد كه یاداشتێكی ناڕه‌زایی داوه‌ته ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له تۆپباران و بۆردوومان و زیانگه‌یاندن به خاكی عێراق.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌خت له پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوولا، له هه‌مان كاتدا، تۆپبارانه‌كانی ئیران ئیدانه ده‌كات و به گرنگی ده‌زانێت لایه‌نی ئێرانی رێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێت و ئه‌و كرده‌وانه‌ش رابگرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا تۆپخانەکانی ئێران گوندە سنوورییەکانی دۆڵی ئاڵانەیان له ده‌ڤه‌ری حاجی ئۆمه‌ران بۆردوومان کرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆشداری دایه ئێران كه بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی عێراق بوه‌ستێنیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.