بەڕێزان/ خانەوادەی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر(میر كامیران خەیری بەگ)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەری ئێزدیان(میر كامیران خەیری بەگ) بریکاری میری ئێزیدیان بۆ كاروباری ئایینی- مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكەتان و میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی باڵای روحانی و خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(میر كامیران خەیری بەگ) كەسایەتیەكی ناسراو و كۆمەڵایەتی و ئایینی دیار بووە، هەروەها وەك شارەزایەکی یاسایی ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بووە لەسەر لیستی كوردستانی و، خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بووە لە داكۆكیكردن لە مافی گەلی كوردستان بەگشتی و ئێزدیاتی بەتایبەتی..
دووبارە هاوخەمیی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.