Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:18

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌

پارێزگای سلێمانی (١٠٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 106ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا راگه‌یاند.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1.    کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٣٧٠٦) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٥٥٢) هاووڵاتی لە (٣٥) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٥٣) لە هەولێر، (٢٦) لە سلێمانی، (١٢٧٣) لە دهۆك. وە (١٢١٥٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١١٧) هاووڵاتی بوو.

2.    پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٤٦٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٢١٩) هەولێر، (٧٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (١٠) هەڵەبجە، (٧٩) راپەڕین.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٩٤٨٤٥) پشکنین بووە)

3.    دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:  (٢) گیان لەدەستدان، (١٧١) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

•    پارێزگای هەولێر (٦٠) پۆزەتیڤ: (٤٦) پیاو  و (٩) ئافرەت و (٥) منداڵ، سی و سێ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و بیست و حەفت تووشبوو نیشانەیان هەیە، بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو)، بیست و شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی(چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، یٔازادی، دڵدار)، یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.

•     پارێزگای سلێمانی (١٠٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان:

شاری سلێمانی (١٠٠) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لە دەستدان: (٤٧) پیاو و (٢٩) ئافرەت و (٢١) منداڵ و (٢) کوڕ و کچێکی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان، حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

 ئیدارەی راپەڕین (٤) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو و (٢) منداڵ، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای ڕانیە و دوو تووشبوو دانیشتووی قەڵادزێن.

•    پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو تەمەنیان ٤٦ و ٤٢ ساڵ، ھەردوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ختارە، یەك تووشبوو دانێشتووی شاری دھۆك.

•    پارێزگای هەڵەبجە (٥) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو و (٢) ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.

4.    ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٦٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٠) مردن هەیە و (٥٤٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٠٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
 ١٠ حوزەیران ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.