Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:56

گەشتووگوزاری هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

سەرجەم کافتریا و ڕێستۆرانت و مەیخانەکانیش دەکرێنەوە
کافتریا
کوردستان TV
#8
100%

دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی بۆ بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی کڕۆنا دەرکرد.

شوکر عەزیز، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە لەپێناو گرتنەبەری ڕێنمایی و جێبەجێکردنی لەلایەن شوێنەگەشتیاری و ڕێستۆرانت و مەیخانەکانە کەتێیدا ژمارەیەک بڕیاری گرینگ دەرکران کە خۆی لەچەند خاڵێک دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا:" هیوادارین کە خاوەنی سەرجەم ئەو شوێنانەی ناومان برد لەگەڵ ئەو گەشتیار و هاوڵاتیانەی سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و هەمووان.

لەبڕیار و ڕێنماییەکانی دەستەی گەشتووگوزاری هەولێردا هاتووە:

1- هەڵواسینی ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ بنكه‌ گه‌شتیارییه‌كان.
2- قەدەغەکردنی کێشانی نێرگه‌له‌ بەهەموو شێوازێک له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوەوەی بنكه‌ گه‌شتیارییەکان.
3- قەدەغە کردنی ئاهه‌نگ گێڕان ولایڤ موزیك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك .
4- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی پێویسته‌ بۆ هه‌ر مێزێك له‌چوار كورسی زیاتر نەبێت.
5- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێز بەشێوازێک دوری نێوان دوو مێز له‌سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
6- به‌كارهێنانی پێداویستی سەفەری کەبۆ یەک جار بەکاردێت جگە لەبنکە گەشتیارییەکانی پێنج و چوار ئەستێرە.
7- پۆشینی سه‌ر مێزه‌كان به‌كاغه‌زی سه‌فه‌ری یان(نایلۆنی سه‌فه‌ری) و گۆڕینیان بەبەردەوام.
8- كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
9- زیادكردنی ئامێری هه‌وا گۆڕكێ كاركردنیان به‌به‌رده‌وامی.
10- ته‌عقیم كردنی ڕۆژانەی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بەبەردەوام.
11- به‌كار نه‌هێنانی مینیۆی خواردن(Menu) . 
12- پاك ڕاگرتنی ده‌ست شۆرەکان و دانانی کەسێک بۆ خاوێن کردنەوەو ته‌عقیم كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
13- ڕێگه‌ نه‌دان به‌هیچ کەسێکك بۆ چونە ژوره‌وه‌ی بنکە به‌بێ به‌ستنیی ماسك و پەنجەوانە.
14- پێویسته‌ كارمه‌ندانی بنكه  به‌به‌رده‌وام ماسك و پەنجەوانە ببەستن.
15- ته‌عقیم كردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌(مصعد) لەبنکە گەشتیارییەکان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
16- به‌كارهێنانی باخچه‌كانی بنكه‌ بۆ دانیشتنی مێوانەکان.
17- دوایین کات بۆکردنەوەی بنکەکان تاوەکو کاتژمێر(1)ی شەو دەبێت.
18- بەکارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.
19- دانانی به‌ربه‌ست و جیاكه‌ره‌وه‌ له‌نیوان میوان و (كاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست
20- له‌كاتی جێ به‌جێ نه‌كردنی هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له‌بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌  بنكه‌ توشی سزای یاسایی ده‌بێت.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.