خانمە گۆرانیبێژ دینا، بەرھەمێکی نوێ تایبەت بە شۆرشگێڕی کورد لەیلا قاسم بڵاودەکاتەوە.
دینا لە چەناڵی یوتیوبی ھەڵکەوت زاھیر، کلیپی لەیلا قاسمی بڵاوکردەوە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن ئاراس عەبدولکەریم نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن ھەڵکەوت زاھیر دانراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامداوە.
دینا خەڵکی شاری رانیەیە، ماوەیەکی کەمە لەبواری ھونەری کوردیدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.