Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:00

نرخی یەک بەرمیل نه‌وتى خاوی برێنت گه‌یشته‌34 دۆلار و 80 سه‌نت

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


- پسپۆڕان:ده‌ستپێكی قۆناغ به‌ قۆناغی شلكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و چاوه‌ڕوانی خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئابووریی، ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت


له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌‌‌ ٣٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته،‌ ٣٥ دۆلار و ٧٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٣٤ دۆلار و ٦٥ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر ٠٩:٢١ه‌وه،‌ نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا ٠،٤٣ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ٣٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٣٢ دۆلار كڕیاری هه‌بوو.

دووباره‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌ به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه‌ دابه‌زیبوو و ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری بڕیاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌‌وه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا رووی له‌ هه‌ڵكشان كرد.

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌ستپێكی قۆناغ به‌ قۆناغی شلكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و چاوه‌ڕوانی خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئابووریی، ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٥ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بۆ ٣٧ دۆلار و ١٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٣ دۆلار و ٩٨ سه‌نت بۆ ٣٢ دۆلار و ٤٢ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.