لیژنه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له سێ تۆن و نیو خورمای خراپ‌دا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوی ده‌به‌ن.
ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و پشكنینه‌كانیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خورمادا گیرا كه به‌رواری له‌پاكه‌ت نران و به‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو.
وتی: به‌دواداچونیان كردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خورماكه، ده‌ركه‌وت له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانیه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان كراوه و له كۆگایه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر (760) كارتۆن كه زیاتر له سێ تۆن و نیو خورمای بێ به‌رواردا گیراوه و نمو‌نه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین.
وتیشی: پشكنین ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه ئه‌و جۆره خورما (به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رێگه پێدراو نییه) له‌به‌ر ئه‌وه بۆ خواردن و به‌كارهێنان ناشێت.
رونیكرده‌وه: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، زانیاری ته‌واو و به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی له‌سه‌ر لێبڵك به‌شێوه‌ی لێزه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، ئه‌گه‌ر لێیڵی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت یان زانیارییه‌كان به‌ئاسانی بسڕرێته‌وه ته‌واوی كاڵاوشمه‌كه‌كه له‌ناوده‌برێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون، ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه‌هاوكات نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، داوا له‌هاوڵاتیانی ده‌كات: له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان و مناڵه‌كانتان، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستییه‌كانی رۆژانه به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و له‌قتونانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه بده‌ن كه ده‌یكڕن و ده‌یانخۆن، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان سه‌رپێچی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌رێی ژماره (07708677777) ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر خورمادا ده‌گیرێت
بۆ خواردن و به‌كارهێنان ناشێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.