Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:49

نرخی یەک بەرمیل نه‌وتى خاوی برێنت گه‌یشته‌ 29 دۆلار و ‌91 سه‌نت

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


پسپۆڕان:كه‌مبوونه‌وه‌ی ژمارەی سه‌كۆكان، دواكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئابووریی جیهان، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی زیادنه‌بوونه‌وه‌ی داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی دروستكردووه‌.

    


نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاری هه‌فته‌دا له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٢٩ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

رۆژی هه‌ینی نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٣٠ دۆلار و ١٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٢٩ دۆلار و ٩٠ سه‌نت ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٣٨ه‌وه،‌ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا ٠،٠٣ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ٢٩ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٢٥ دۆلار و ٥٦ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت‌ نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) رێگره‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئابووریی، هۆكاره‌ له‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وتی جیهانیی.

به‌پێی زانیاری هه‌فتانه‌ی‌ كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes، ژماره‌ی سه‌كۆی بیره‌ نه‌وته‌كان له‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی ٢-٨ی ئایاردا به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشتر، ٣٣ سەکۆ كه‌می كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٩٢ سه‌كۆ، به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌كۆی بیره‌ نه‌وته‌كان له‌و وڵاته‌ هه‌شت هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ریه‌ك كه‌م ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌شدا تێكڕا ٣٩١ سەکۆ‌ كه‌می كردووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژمارەی سه‌كۆی بیره‌ نه‌وته‌كان، دواكه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئابووریی جیهان سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیك و هه‌ندێ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك و نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی زیادنه‌بوونه‌وه‌ی داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی دروستكردووه‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٣٠ دۆلار و ٧٦ سه‌نت بۆ ٣١ دۆلار و سێ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٩ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بۆ ٢٩ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.