Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:49

به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن بڕێکی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت

خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه
کوردستان TV
100%

به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (90) كارتۆن خورما له‌ناوده‌بات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی كرم هه‌ڵهێنان و كه‌ڕو كردنه‌ییه‌وه‌‌، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كارتۆن خورمای شه‌ش پاكه‌تیدا گرتوه‌ كه خراپبوه‌ و‌ به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ‌‌شیاوی خواردن نییه‌.
وتی: رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ وشوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاودێری كردن و پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خۆراكه‌ ماددانه‌ی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن.
وتیشی: به‌شێك له‌ بازرگان و دوكانداره‌كان، مانگی ره‌مه‌زان به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاوشمه‌كه‌ خراپه‌كان، به‌ڵام لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، ئاسایش، چاودێری بازرگانی و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگریان لێده‌كات.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوای له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد، له‌كاتی كڕینی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌دا، به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچونی ئه‌و خۆراكه‌ له‌قتونراوانه‌ بده‌ن، له‌كاتی هه‌بونی خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچو، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.