دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كۆبوونه‌وه هه‌مووان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بری 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
حكومه‌تی عێڕاق كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك پابه‌ند كراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌می نه‌وتی ڕۆژانه له‌و بڕه‌ش ده‌یه‌وێت پشكێكی بخاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاق به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێڕاق ئه‌ندامه له ڕێكخراوی ئۆپێك بۆیه پابه‌نده به كه‌مكردنه‌وه‌ی بری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڵام ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی به هاوبه‌شی ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌مال كۆچه‌ر، باسی له‌وه‌شكرد: هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕه ئاشكرا نه‌كراوه كه به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت به‌ڵام به‌دڵنیایی هه‌رێمی كوردستانیش پشكی به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جه‌مال كۆچه‌ر، ڕایگه‌یاند: به‌پێی بیدواداچونی ئێمه حكومه‌تی عێڕاق تاوه‌كو كۆتایی ساڵ و سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات بۆیه هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش نابێت.
له‌میانی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێڕاق هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت ڕاگه‌یاند.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێڕاقی فیدراڵ به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ حكومه‌تی عێڕاق داندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.