كاریگه‌ری ئه‌نتوان ئارتۆ به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شانۆی جیهانیه‌وه تا ئه‌مڕۆش كاڵنهبۆتهوه، هێنده‌ی كاریگه‌ریه‌كه به‌سه‌ر زۆربه‌ی گروپه ئه‌زموونكاریه‌كان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، شانۆیه‌ك كه ئارتۆ خوازیاری بوو، شانۆیه‌كی ئاینده‌خوازی بوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بوو بۆ ڕۆحی شانۆ، ئازارێكی ڕۆحی بوو كه به گیانی خۆی كاری بۆ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی زانستیمان بۆ ئارتۆ هه‌بێت ئه‌وه‌نده به‌س نیه كتێبه گرنگه‌كه‌ی "شانۆ وههمبهرهكهی" بخوێنینه‌وه، به‌ڵكو پیویستمان به كتێبێك هه‌یه ئه‌و دنیایه‌ی ئارتۆمان بۆ ڕۆشن بكاته‌وه، كتێبێك ده‌ستمان بگرێت كه‌چۆن به‌م شانۆیه ئاشنا ده‌بین.
كۆتایی هه‌شتاكان ڕۆژگاری سه‌ره‌تای كاركردنی ئێمه له‌شانۆدا هێشتا كتێبه‌كه‌ی ئارتۆ به‌ده‌ست خه‌ڵكانی وه‌كو من نه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵام كتێبی "شانۆی توند‌و تیژیی له‌نێوان تیۆر وپراكتیكدا" ی شانۆكار دانا ره‌ئوف سه‌ره‌تای چونه ناو شانۆكه‌ی ئارتۆ بوو، كتێبێك له‌و سه‌ره‌تایه‌ی ته‌مه‌ندا تووشی به‌دحاڵی بوونی ده‌كردین، هه‌ر له‌و ڕۆژگاره‌وه دركی ئه‌وه‌م كرد توێژینه‌وه‌ی شانۆیی پێویستی به مه‌عریفه وتێگه‌یشتنه، به‌پێی تێپه‌ڕینی ساڵه‌كان چه‌ندین جاری‌تر ئه‌و كتێبه‌م خوێنده‌وه، كه بووه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی "شانۆ وههمبهرهكهی" كه د. سامیه ئه‌سعه‌د وه‌ریگێرابووه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌و سه‌ره‌تایه بۆ تێگه‌یشتن له‌شانۆی ئارتۆ له‌ڕێی شانۆكارێكی كورده‌وه سه‌ره‌تای تێگه‌یشتنی ئێمه‌یه بۆ زه‌مینه‌یه‌ك تێده‌گه‌ین له‌بۆشاییه‌وه نه‌وه‌ستاوین، هێنده‌ی كه‌سانێك به‌ر له‌ئێمه هاتوون دركی ئه‌و نهینیه بكه‌ن و ده‌رگایه‌كمان بۆ بكه‌نه‌وه كه بتوانین له‌گرنگترین ده‌رهێنه‌رانی شانۆ تێبگه‌ین، ده‌رهێنه‌رێك و تیۆریستێك كه تا ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شانۆی جیهان ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت گه‌ر له‌ڕابردوودا ئه‌و كاریگه‌ریه به‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ره ناسراوه‌كانی وه‌كو بروك و گرۆتۆڤسكی و ژۆدیت مالینا به‌جێهێشتبێت، ئه‌مڕۆش ئه‌و كاریگه‌ریه به‌سه‌ر زۆر له‌گروپه شانۆییه‌كانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر گروپه شانۆییه‌كانی وه‌كو زار و بزن كه دوو گروپی ئه‌زموونكاری گرنگی ئێستای شانۆی پۆڵه‌ندین.
ساڵێك زیاتره ئاگاداری ئه‌وه‌م كه كتێبه‌كه چاپی دووه‌می ده‌كرێته‌وه، بۆ من سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌ر كتێبێك كه چاپی دووه‌می ده‌كرێته‌وه هه‌ر هێنده دڵخۆشكه‌رانه بوو كه بگات به‌ده‌ستی نه‌وه‌ی نوێی شانۆ، به‌ڵام كاتێك چاپی دووه‌می كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه تێگه‌یشتم له‌به‌رده‌م كتێبێكیتردام، كتێبێك به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه كاری تیا كراوه‌ته‌وه، هیچ لاپه‌ره‌یه‌ك له‌و كتێبه‌دا نیه شایه‌نی خوێندنه‌وه نه‌بێت، له‌و په‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو، كه ئه‌و كتێبه باشترین كتێبی شانۆییه به‌درێژایی مێژوویی شانۆی كوردی نووسرابێت، مرۆڤ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه له‌به‌رده‌م ئارتۆ ناسێكی وه‌كو مۆنیك بوری خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام دڵخۆشانه ئه‌و ئارتۆناسهی ئه‌مجاره شانۆكارێكی كورده.
له بیۆگرافیای ژیانی ئارتۆوه ده‌مانباته ناو جیهانه شیعریه‌كه‌ی، له‌وێوه به‌ره‌و شانۆكه‌ی و ئازاری شێتخانه وچوونه ناو تێكسته‌كانی، پۆرترێتی ڕاسته‌قینه‌ی ئارتۆ و شانۆكه‌ی، تێگه‌یشتنه فه‌لسه‌فیه‌كانی دریدا له‌باره‌ی ئه‌و شانۆیه هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه وێنه‌یه‌كی ڕوونی شانۆی توندوتیژیی ده‌خه‌نه ڕوو، كه ده‌بێت به تامه‌زرۆییه‌وه خه‌ون به چاپی سێیه‌می ئه‌و كتێبه‌وه ببینیت، چونكه ئه‌و كات كتێبێكی نوێتر له‌باره‌ی ئارتۆ ده‌خوێنیه‌وه.
ن / نیهاد جامی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.