بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، لە زاری رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بڵاویکردەوە، کەسێک لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کەسەکە تەمەنی 53 ساڵ بووە، لە شاری حەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئاشکراشیکردووە، لە 22ـی ئادار کەسەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و لە 27 مانگ رەوانەی نەخۆشخانەی نیشتمانی قامشلو کراوە و ئامێری هەناسەی دەستکردی بۆ دانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان دەخاتە ئەستۆی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەوەی بە گووتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، رێکخراوکە تەنها مامەڵە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکات و زانیاریی بەوان نادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.