نووسینی/ ئازاد عه‌زیزی
وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه/ ئارام ئه‌حمه‌د
پێداچونهووهی/ ره‌سوڵ سوڵتانی
(ژن و مێرد له ژووری چێشتخانه‌ی باڵهخانهكهیاندا دانیشتوون، تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوونه و له چاواڕوانیی مه‌رگدان)
ژن: پێتوایه كه‌ی ده‌مرین؟
مێرد: نازانم له‌وانه‌یه چه‌ند كاتژمێرێكیتر ... ره‌نگه چه‌ند رۆژێكیتر.
ژن: من ... من ده‌بێت شتێكت پێ‌بڵێم ... نامه‌وێت له‌گه‌ڵ درۆدا بمرم ... نامه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ت پێ‌بڵێم .. بمرم!
مێرد: باشه چییه؟
ژن: بێگومان تۆش شتێكت هه‌یه كه پێمی بڵێیت.
مرد: من؟! ... نازانم ره‌نگه ... كه‌واته وه‌ره با هه‌موو شته‌كان به یه‌كدی بڵێین.
ژن: باشه ... با هه‌موو شتێك به یه‌كدی بڵێین ... با ئه‌گه‌ر مردین... لایهنیكم ویژدانمان ئاسووده بێت.
مێرد: ئۆخه‌ی گیانه‌كه‌م ... باشه ... ئینجا به‌ڵێنیشم پێبده كه گه‌ردنم ئازا بكه‌یت و له‌و دوونیاش كه یه‌كمان بینییه‌وه دووباره یه‌كتریمان خۆشبوێت.
ژن: من ... به‌ر له تۆ ... ماوه‌یه‌ك
(مێردهخهم دایگرت و هه‌ستی به ئازاری سینگی ده‌كرد، ژنه عاره‌قه‌ی لێده‌چۆڕا و هه‌ست ده‌كات ژانێكی قورسی له سینگیدایه
مێرد: راستێكهی ... له‌راستیدا ... من چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا.
ژن: له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تردا په‌یوه‌ندیت هه‌بوو.
مێرد: خۆت ده‌زانیت ئه‌وه ته‌نها رێكه‌وتێك بوو...(عاره‌قه‌ی لێ ده‌تكێت و تا دێت ئازاری سینگی زیاتر ده‌بێت) به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه تۆم خۆشویستووه .... له هه‌موو كه‌س پتر.
(بێده‌نگی)
ژن: كێ بوو؟
مێرد: كێ؟! گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه من هه‌میشه تۆم خۆشده‌وێت، ئه‌من گرنگه.
ژن: ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌و كه‌سه كێ بوو ... پاشان ده‌تبوورم.
مێرد: گرنگ نییه ئازیزم ... گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه ... مه‌گه‌ر من له تۆم پرسیوه بۆچی درۆت له‌گه‌ڵ كردم
(ژن كۆكه كۆك ده‌یگرێت، مێرد به‌نیگه‌رانییه‌وه چاویلێدهكات)
مێرد: بۆ من گرنگ نییه ... بۆ تۆش هه‌روا ... ئێمه یه‌كتریمان خۆشده‌وێت ... له‌و دونیا ... بهڵێنهكهمانت بیرچوه‌وه؟! بڕیارمان وایه ئێمه پێكه‌وه بمرین و هیچ ههسێكیش ئاگای لێنه‌بێت و له‌وێ دووباره یه‌كتری ببینینه‌وه ... من له تۆ بوورام و تۆش له من.
ژن: ده‌مه‌وێت بزانم ... لێت نابوورم ... من نه‌مده‌زانی كه تۆ چیتر منت خۆشناوێت ... هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی كه ... من ده‌زانم كه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بووی و چیتر منت خۆشنه‌ویست ... من ... لێت خۆش نابم ... من له‌و رۆژه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ تۆم هیچ پیاوێكیتر
مێرد: وازبێنه ... تۆ به‌ڵێنت دا ... به‌سه به‌س.
ژن: تۆش به‌ڵێنت دابوو ... تۆ خیانه‌تت لێ كردم.
مێرد: تۆ ساڵانێك درۆت له‌گه‌ڵ كردم ... ته‌نانه‌ت له پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كشت تێگه‌یشتم دووباره ... ئه‌وه ... ته‌ماشاكه ... گرنگ ئه‌وه‌یه كه من خۆشم ده‌وێیت و ئێستاش له‌پێناوی تۆدا ده‌مه‌وێت بمرم.
ژن: تۆ؟! ... من گه‌رنت ئازا ناكه‌م ... هیچ كات ... ته‌نانه‌ت له‌و دونیاش.
(له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌ستێت و جله‌كانی ده‌پۆشێت، له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه، ده‌نگی پێڵاوه‌كانی تێكه‌ڵاو به كۆكه كۆكه دووباره‌كه‌ی ده‌بێت تاوه‌كو دوور ده‌كه‌وێته‌وه)
(مێرد به‌ته‌نها له ماڵه‌وه مایه‌وه، ده‌یزانی كه باروودۆخی جه‌سته‌ی باش نییه، به‌ڵام دیویست ئاگادای كۆكینه بهردهوهمهكهی ببێت و به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، ته‌له‌فونه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، كه‌مێك دوودڵه، به‌ڵام ده‌ست ده‌كات به وه‌رگرتنی ژماره‌كه)
مێرد: ئه‌لو ... ببووره ده‌مویست له‌باره‌ی حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه ئاگادارتان بكه‌مه‌وه، كه خانمێكی ٤٦ ساڵه و ئێستا له كۆڵانهكهدایه.
(بێده‌نگی)
له ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قه‌ی فیشه‌كێك دێ.
تاریكی
ئارام ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.