Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:20

وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى سه‌ردانى کۆمه‌ڵگاى ئیبراهیم خه‌لیل کرد

میكانزمه‌كانى جمۆجۆلى بازرگانى تاوتوێكرا
کوردستان TV
100%


وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێو ده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خلیل كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروبۆچوون و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌ میكانزمه‌كانى جمۆجۆلى بازرگانى باس كران .

ئه‌مرۆ رێكه‌وتى 14ـه‌ى نیسانى 2020 "كه‌مال موسلیم" وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێو ده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خلیل كرد و له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاى ئیبراهیم خه‌لیل "حه‌مید عه‌لى" یه‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.

سه‌باره‌ت به‌ جمۆجوڵى بازرگانى له‌ ده‌روازه‌یى نێوده‌ڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زیرى بازرگانى و شاندى له‌گه‌ڵداو سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاو به‌رێوه‌به‌رى گومرگى كۆمه‌ڵگادا سازكرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروبۆچوون و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌ میكانزمه‌كانى جمۆجۆلى بازرگانى باس كران.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى بازرگانى و شاندى له‌ گه‌ڵیدا به‌ مه‌یدانى سه‌ردانى پردى هاتنیان كرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان وڵاتى توركیاو هه‌رێمى كوردستان و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ڕه‌وشى جمۆجوڵى بازرگانى و ئه‌و رێكاره‌ تەندروستیانه‌ بو كه‌ له‌ ده‌روازه‌ى سنورى نێو ده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.