Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:48

عێراق: کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ساز دەکرێت

به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌یه‌
کوردستان TV
#8
100%

حكومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت كە سعوودیە داوای ئەنجامدانی كردووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ساز دەكرێت.

سامر غەزبان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی نیمچە فەرمی "ئەلسەباح" ئەوەی ئاشکراکردووە کە ژمارەیەک وڵات داوایانکردووە کە کۆبوونەوەکە دوابخرێت بۆ ئەوەی پرسی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان هەڵبسەنگێنن کە مەزەندە دەکرێت به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر کەم بکرێتەوە.

كۆبونەوەی رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت كە بڕیاربوو سبەی دووشەممە ئەنجامبدرێـت، دواخرا بۆ پێنجشەممەی داهاتوو، وه‌ك ناوبراو ئاشكرایكردووه‌ "هۆكاری دواخستنەكە تەكنیكییە و كۆبونەوەكە لە رێگەی ڤیدیۆییەوە ئەنجامدەدرێت و ئەو كارەش ئامادەكارییەكی باشی پێویست ده‌بێت.

ژمارەیەك لە وڵاتانی رێكخراوەكە بابەتی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت تاوتوێدەكەن و پێشبینیدەكرێت رێژەی كەمكردنەوەكە بەرچاوبێت . وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌شڵێت، "ئەو كۆبونەوەیەی بڕیارە ئەنجامبدرێـت، وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی (ئۆپێك) و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەو رێكخراوە بەشداری تیادا دەكەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.