ڕەزا سادقی گۆرانیبێژی بەناوبانگی پۆپی ئێران وێڕای ئەنجامدانی کۆنسێرتی ئۆنڵاین ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە شادی و هیوا بۆ کۆمەڵگا دەگەڕێنێتەوە و دڵەڕاوکێی خەڵک لە کرۆنا کەم دەکاتەوە.
لەم ڕۆژانەدا لە ئاستی جیهان هەر کەسە و بە جۆرێک چۆتە شەڕی کرۆناوە، لەم نێوەدا هونەرمەندان بە تایبەت گۆرانیبێژان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی ئۆنلاین لە ئێران یەکێک لەو ڕێکارانەیە کە گۆرانیبێژانی ئێرانی بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانی خەڵک و گەڕاندنەوەی هیوا و شادی بۆ ناو کۆمەڵگا لە ڕۆژانی کرۆنایی بەڕێوەی دەبەن.
لەم نێوەدا ڕەزا سادقی هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگ کە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر کۆنسێرتی ساز کرد و پێشوازیی بەرچاوی خەڵکی بەدواوە هات، یەکێک لەو هونەرمەندانە بوو کە کۆنسێرتی ئۆنلاینی بەڕێوە برد.
سادقی جەختی کرد کە کۆنسێرتی ئۆنڵاین دەتوانێ شادی و خۆشی و هیوا بۆ کۆمەڵگا بگەڕێنێتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک کە بە هۆی کرۆناوە دروست بووە، کەم بکاتەوە و لەناو ببات.
شیاوی باسە لەم ڕۆژانەدا لە تاوەری میلادی تاران کۆنسێرتی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەکی بەرچاوی هونەرمەندان لە بەڕێوەچوون دایە و بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی فەرهەنگی ئێران پێشوازیی میلیۆنی لێکرا.
ژێدهر: جام كوردی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.