Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:25

بانکه‌ حکومی و بازرگانییه‌کانی عێراق هاوکاری دارایی پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌که‌ن

بۆ مه‌به‌ستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه‌
بانكى ناوه‌ندی عێراق بۆ جیاكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ساخته‌ له‌ پاره‌ى ئاسایى كۆد داده‌نێت
کوردستان TV
#8
100%

به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، چه‌ندین بانكی حكومی و بازرگانی هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌كه‌ن. هه‌ریه‌ك له‌بانكی ناوه‌ندی و بانكی رافیده‌ین و بانكی ره‌شید و بانكی بازرگانی (تی بی ئای) به‌پێدانی بڕێك پاره‌ به ‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پاڵپشتی خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ربڕی. له‌راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هاتووه‌بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌پێدانی بڕی سی ملیار دینار پاڵپشتی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ربڕی هاوكات بانكی رافیده‌ین بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ته‌رخانكرد و بانكی ره‌شیدیش بڕی یه‌ك ملیار دیناری ته‌رخانكرد، جیا له‌م بانكه ‌حكومییانه ‌بانكی بازرگانی (تی بی ئای) بڕی سه‌د و په‌نجا ملیۆن دیناری بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌عێراق ته‌رخانكرد.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.