Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:17

ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین گه‌شتکردنی بۆ سه‌یرانگاکان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ کرد

هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات تووشی سزای یاسایی ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ باره‌ی گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگاكانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: سبه‌ی شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی به‌هار چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگاكان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات تووشی سزای یاسایی ده‌بێت.

ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌:

هاوڵاتیانی به‌ڕێز له‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ هه‌ردوو سنوری قه‌زای پشده‌ر و ڕانیه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سبه‌ی 21/3/2020 كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی (به‌هار) به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگاكان قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نها ئامانج لێی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌كه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ ته‌واوی جیهان بڵاو بۆته‌وه‌ و بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی، وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه‌ سوپاس بۆ خودا تا ئێستا له‌ سنوره‌كه‌مان بڵاو نه‌بۆته‌وه‌، به‌ هاوكاری ئێوه‌ و پابه‌ند بوونتان به‌ بڕیا و ڕێنمایه‌كانی ته‌ندروستی ده‌بێته‌ هۆكاری ڕێگریكردن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، جا داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكارمان بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.