محەمەد ساڵح شێخ مووس ئەحمەد، ناسراو بە محەمەد شێخو، یا بابێ فەلەك، ساڵی 1984 لە گوندی ( كرباوی) نزیك شاری قامشلوی رۆژئاوای كوردستان لە دایكبووە.
شێخو، دەنگێك هەڵقۆڵاوی نێو ئازار و شۆرش و كوردایەتی، دوای 31 ساڵ لە مردنی، گۆرانییەكانی بە بەرزی لە رووحی هەر تاكێكی نەتەوەكەی ماوەتەوەو ئەستێرەكەی بە گەشاوەیی لە ئاسمانی هونەری كوردی دا دەدروشێتەوە .
هونەرمەند محەممەد شێخو، ساڵی 1972سەردانی باشووری كوردستان دەكات و پەیوەندییەكی زۆر باش لەگەڵ هونەرمەندان (شەماڵ سایب، تەحسین تەها، محەمەد عارەف، عیسا بەرواری) دەبەستێ.
بابێ فەلەك لە هەمان ساڵ سەردانی ناوچە ئازادكراوەكانی شۆرش دەكات و لە نزیكەوە بارزانی نەمر دەبینێ و، بەهۆی خۆشەویستی ئەو بۆ پێشمەرگەو بارزانی، ماوەیەك لەنێو شۆرشدا دەمێنێتەوەو دواتر عاشقی كچی پێشمەرگەیەك دەبێ بە ناوی (نەسرین) و ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پێكدەهێنێت، شێخۆ خاوەنی چوار منداڵە بە ناوەكانی (فەلەك، ئیبراهیم، بروسك، بێكەس) ە.
(گاڤا ئەز مرم) كۆتا گۆرانی هونەرمەند محەمەد شێخۆ بوو، ئەو هونەرمەندە گەورەی كورد 9 ی ئاداری 1989 دڵە گەورەكەی لە لێدان وەستاو، بەڵام بەرهەمەكانی ئەوییان بە زیندوویەتی هێشتووتەوە لە دڵ و هزری مرۆڤە ئازادیخوازەكانی كورد.
ن / رەمەزان هەرنی
هونەرمەند محەمەد شێخۆ دەنگێک لە نێو شۆرش و کوردایەتی
31 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی كورد محەمەد شێخو تێدەپەڕێت
![](/content/upload/1/archive/2020-03/de18d092-20a6-4ea1-88d4-7cd13e8bdda2.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.