دوای ڕێك نه‌كه‌وتنی سعودیه و ڕوسیا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی به شێوه‌یه‌ك خاوى برێنت به رێژه‌ى له‌سه‌دا21% نرخه‌كه‌ى دابه‌زی و نرخى هه‌ر به‌رمیلێكى گه‌یشته 35 دۆلار و 70 سه‌نت. ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌مه بڵاویكردهووه كه خاوى برێنت به رێژه‌ى له‌سه‌دا21% نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه و خاوى تێكساسیش به رێژه‌ى له‌سه‌دا 20%. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه نرخى برێنت به بڕى9 دۆلار و 57 سه‌نت دابه‌زیوه و بۆیه نرخى به‌رمیلێك بووه‌ته 35 دۆلار و70 سه‌نت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێك خاوى تێكساس به بڕى 8 دۆلار و 62 سه‌نت دابه‌زیوه، له ئه‌نجامدا به‌رمیلێكى ئه‌م جۆره نه‌وته بۆ32 دۆلار و 66 سه‌نت دابه‌زیوه. هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، رووسیا و وڵاتانى ئه‌ندام له رێكخراوى ئۆپیك رۆژى هه‌ینى رابردوو نه‌یانتوانى به رێككه‌وتنێك بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، تا نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان رابگرن.
نرخی نه‌وت دابه‌زینێکی خه‌یاڵی تۆمار کرد
به‌هۆی ململانێی ڕووسیا و سعوودیه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.