به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاكی وێژه‌یی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ڕێزی له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌ڤان فرات جه‌وه‌ری نا و قه‌ڵه‌می زێڕینی پێ به‌خشی .
شایانی باسه فرات جه‌وه‌ری ماوه‌ی چل ساڵه ده‌نووسێ ، له‌و ماوه‌یه‌دا (٤٠) كتێب و (٤٠) ژماره‌ی له گۆڤاری نووده‌م ده‌ركردووه ، به‌هره و توانایی و كتێب و نووسینه‌كانی به‌سه‌ر شیعر ، چیڕۆك ، ڕۆمان ، وتار ، لێكۆڵینه‌وه و كاری ڕۆژنامه‌وانی دابه‌ش بوون .
(فرات جه‌وه‌ری) پێش ئه‌وه‌ی له وڵاتی سوێد بگیرسێته‌وه ، له باكووری كوردستان كاری زۆری كردووه ، زۆر كوردانه قۆڵی خۆی لێ هه‌ڵماڵیوه و هێمنانه ئیشی كردووه ، وه‌ك هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین زه‌مینه‌ی كاركردن له‌باكوور ئه‌وه‌نده ئاسان نییه ، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و هه‌موو كارانه ، گیانفیدایی ده‌وێ كه هیچی له پێشمه‌رگایه‌تی كه‌متر نییه.
گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له:
- هێرش ده‌كه‌ن 1980.
- گه‌وره ده‌بن 1981.
- مانگ خۆشه‌ویسته 1983.
- دیل 1986.
- كۆتری سپی 1992.
فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات 1996.
- گوته‌ی زانایان1995.
- چیرۆكی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدۆ 1999.
- له ماڵی میرجه‌لاده‌ت عالی به‌درخان 1998.
- شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای ره‌ش 1997.
- ئه‌وینی ژاكاو 2003.
- ئینسكلۆپیدیای چیرۆكی كوردی 2003.
- پاییزی دره‌نگ وه‌خت 2005.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.