ئەمڕۆ هەینی مارك بیكستن، نێردەی بەلجیكا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند" بۆ تاوتوكردنی دۆخی ئیدلیب ئەنجومەنی ئاسایش كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات".
ئاماژەی بەوەشكرد" لەسەر داوای بریتانیا ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاریداوە بە ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوە بەپەلەیە له كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی ناوخۆی مۆسكۆی پایتەختی روسیا.
لە پارێزگای ئیدلیب، شەوی دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی بۆردومانێكی سوپای سوریاوە 33 سەربازی توركیا كوژران و ئەوەش بووە هۆی ئاڵۆزتربوونی پهیوهندى نێوان روسیا و توركیا، هەردولاش بەو هۆیەوە سەبارەت بە پێكدادانی نوێ هۆشداریانداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.