سبەی له مزگه‌وته‌كانی تاران و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام نادرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، کە بۆ یەک هەینی نوێژ و وتاری هەینی لەو شارانەی کە ئالودە بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش ناکرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ده‌شڵێت: بڕیاردراوه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوی فه‌رمی بێت به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیادا بڵاوبوه‌ته‌وه، هاوكات بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان كراوه‌ته پشوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، رێگری له هه‌مو گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سبه‌ی مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌ناچێت و رێگریش له‌هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران باسی لەوەکردوە، له‌ئێستادا له 23 ناوچه‌ی ئێران گومانی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
هاوكات كیانوش جیهانپور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندوه، بڕیاریشدراوه خولی سینه‌مای و رێوره‌سمی ئاهه‌نگگێڕان و پرسه‌و سه‌ردانی مه‌زاره ئاینیه‌كان به هه‌مو جۆرێك قه‌ده‌غه بكرێت.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 26 كه‌س و 245 كه‌س توشبون به ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.