ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 26/2/2020 كۆلیژی ئاداب رێورهسمێكی شایسته بۆ رێزلینان له هونه‌رمه‌ند دكتۆر رزگار ره‌نجه‌رۆ به‌رێوه‌برد.
ئه‌مرۆ سه‌رله به‌یانی له هۆلی فه‌رهادی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران و رۆشنبیران و به‌رپرسانی حكومی وحزبی و مامۆستایانی زانكۆ، راگری كۆلیژی ئاداب و سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له رێورهسمێكی شایسته‌دا رێزلێانیان بۆ دكتۆر رزگار ره‌نجه‌رۆ سازكرد .
رێورهسمهكهبه چه‌ندین بڕگه‌ی جوان ده‌ستی پێكرد ، دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند كرا له‌لایه‌ن راگری كۆلیژی ئاداب و سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له هه‌مان كۆلیژ و سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی و عومه‌ر زۆر باش خاوه‌نی كۆمپانیای شادی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تریش گوڵبارانی هونه‌رمه‌ند رزگار ره‌نجه‌رۆ كرد، هه‌روه‌ها پارچه شیعریكیش له‌لایه‌ن نازم شیخانی خویندرایه‌وه، دوای نماییش كردنی كورته فیلمیكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند كه له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه ئاماده‌كرابوو، چه‌ند په‌یڤێك پیشكه‌ش كران كۆتا په‌یڤ بۆ هونه‌رمه‌ند بوو ئینجا به چرینی حهیرانیك كۆتایی به رێورهسمهكههات.
فۆتۆ/ فارس سعدی ، سهردارقادر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.