گۆرانی بێژ "ڕێناس نۆیس " له ساڵی 1977 له گوندی مه‌تینا سه‌ر حه‌فرین له ڕۆژئاڤای كوردستان له دایك بووه،هه‌ر له 17 ساڵی به گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند جوان حاجۆ كاریگه‌ری هه‌بووه.
"ڕِێناس نۆیس" ده‌ڵێت: ماوه‌ێكی درێژ حه‌زمكرد ستایلێكی خۆم هه‌بێ له2004له ڕۆژئاڤا،یه‌كه‌م ئه‌لبومم بڵاوكرده‌وه، سترانێكی ڕاپ له‌و ئه‌لبوومه‌دا تۆماركرد ،له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانی كلاسیك، ڕاپ شتێكی نوێ بوو، بۆ ڕۆژئاڤا حه‌زیان له‌و گۆرانیه ڕاپه‌ی من هه‌بوو،دواتر 2003 ئه‌لبوومێكی ترم تۆمار كرد ،به‌ناوی كوردیا من ،دواتر ڕێناس گوتی: من دوای ئه‌لبوومی دووه‌مم، چوومه ده‌ره‌وه وڵات له یۆنان ژیانم تا 2011 ،دواتر هه‌شت گۆرانی تر له ئه‌لبومێكی تۆمار كرد كه سه‌رجه‌میان ستایلی ڕاپ و پۆپ بوون ، له 2011 تا ئێستا له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕنسا ژیان ده‌كه‌م ،تا ئێستا 9 فیدیۆ كلیپم هه‌یه له ئه‌وروپا وێنه‌م گرتووه .
ڕێناس له‌سه‌ر شێواز‌و ستایلی راپ ده‌ڵێت: ڕاپ موزیك پۆپ له كورد شتێكی نوێیه به‌س دێته قبوڵ كردن ئهوهگرینگه ، چونكه له چواچێوه‌ی ڕێز ڕاپ ئه‌كه‌ین نه‌ك وه‌ك ڕاپی ئه‌وروپی كه ووشه‌ی خراپ و پیسی تێدایه ، به ڕای من ئێمه پێویستمان بهههمووستیلێكه بۆ ناو گۆرانی كوردی ،دوا كاری من كلیپێكه ،به‌ناوی "به‌نده‌واری" نوسین و گوتنی منه ئاوازی هونه‌رمه‌ندێكی مه‌كسیكیه ،فیدیۆ كلیپ ئه‌و به‌رهه‌مه تازه‌یه‌م له وڵاتی سویسڕا وێنه‌گرتووه ،له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر نیهاد ئۆسۆ ،كاری مۆنتاژی ئه‌حمه‌د سه‌لام كردویه‌تی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.