ڕۆژی چوارده‌ی دووی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستییه كه به ڤالانتاین ناسراوه، ئه‌و ڕۆژه بازاڕی گوڵفرۆشانی گه‌رمكردووه به‌هۆیه‌وه بازرگانان و فرۆشیارانی گوڵ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گولی سوور هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. جگه له گوڵ بازاڕی ئه‌و فرۆشیارانهش جوڵه‌ی تێده‌كه‌وێت كه كه‌لوپه‌لی دیاری و مۆم ده‌فرۆشن. ئه‌حمه‌د جه‌مال، بازرگانێكی گوڵه به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ڕۆژه و بڕی زیاتر گوڵ هاورده ده‌كه‌ین. ڕاشیگه‌یاند: له‌و ڕۆژه‌دا فرۆشی گوڵ و مۆم و ئه‌وكه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ ئه‌و ڕۆژه به‌كار دێت لای ئێمه له‌سه‌دا 70% زیادیكردووه بۆ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی كه ڕۆژی ڤالانتاینه بازاڕی ئێمه زۆر له‌وه‌ی هه‌یه زیاتر ده‌بێت. هاوكات مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئێستا بەشێوەیەكی فراوان دەستكراوە بەهاوردە و فرۆشتنی گوڵ و لەهەموو شوێنە گشتییەكان دانراوە، بەڵام بەوردی ناتوانن دیاری بكەن مانگانە بەبەهای چەند گوڵ هاوردە دەكرێت
ڤالانتاین بازاڕی گوڵفرۆشانی گه‌رمکردووه
زۆرترین ڕێژه‌ی گوڵ هاورده كراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.