1925_23/1/1999
ئه‌ی گوڵ‌فرۆش تاكه‌ی سه‌ودای تۆبم
عه‌تری گوڵم بڕوا و من ڕهنجهڕۆبم
بێنه گوڵی سوورم ، تاعهتری ماوه
جه‌وری زه‌مانه به‌سه ، جه‌رگم بڕاوه (*)
ن/ جه‌مالی ده‌لاك
یه‌كێك له‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و پاراوه كوردییه‌ی كه هه‌موو كات و بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان پڕچێژ و شادی به‌خش و ئارامكه‌ره‌وه‌ی ڕووح و جه‌سته‌ی تاكی كوردبووه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێكه كه هه‌موو ژیانی به‌خشیوه به ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی و خاوه‌نی ڕێچكه‌و قوتابخانه‌یه‌كی به‌رزی هونه‌ری كوردییه ،هونه‌رمه‌ند و مامۆستای به‌سته و قه‌تار ( محه‌مه‌دی ماملێ ) یه ،
له یاد و یاده‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دی ماملێ) دا ، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ به‌رزو پیرۆزی ناوی ماملێ و ئه‌و هه‌موو خزمه‌ت و به‌خششه هونه‌رییه‌ی پێی به‌خشیوین و ئه‌رشیفی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه ، كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌ی هه‌موو كات پێشه‌نگ و له‌لوتكه‌دایه ،،سه‌ری ڕێز‌و حورمه‌ت له‌ئاست كه‌سایه‌تی و گڵكۆی پیرۆزی دا داده‌نه‌وێنم ،
له‌م ساڵیاده‌دا جیا له‌به‌رز نرخاندنی مێژووی لێوانڕێژ له‌هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و به‌رزی كه‌سایه‌تی وخانهدانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ ، پێم باشبوو یادێك له‌و هه‌موو شاعیر و ئاوازدانه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و هه‌موو ئه‌وبه‌ڕێزه ده‌نگ هه‌ڵگرانه كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كهلهدهنگه كوردی و پڕسۆزهكهی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ بێ به‌شیان نه‌كردین ،
ڕاسته هونه‌رمه‌ندی ده‌نگبێژ و گۆرانبێژ خاوه‌نی چریكه‌و ئه‌و ده‌نگه خۆشه‌یه كه‌له‌ڕێی سینه‌و گهرووییهوه ده‌یبه‌خشێت به بیسه‌ران و گوێگرانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی ، به‌ڵام نابێت هیچ كات ڕۆڵ و ماندووبوون و خامه‌ی به‌رزی شاعیران و ده‌ست و په‌نجه‌ی ژه‌نیاران كه‌له‌پشتی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژهوهن فه‌رامۆش بكه‌ین ، له ساڵیادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردپه‌روه‌ره دا ( محه‌مه‌دی ماملێ ) كه‌له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی كه‌سایه‌تی و ژیانی هونه‌ریدا هه‌مووكات له‌به‌ره‌ی گه‌له چهوساوهكهیدا بووه ، و ڕۆژێك له‌ڕۆژان سه‌ری نه‌وی نه‌كردووه بۆ دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان به‌ڵكو له‌پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا قوربانیشی به‌خشیوه بهڕیگا پیرۆزه‌كه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، له‌م ساڵیاده وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ به‌رزنرخاندنی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه كه پشت و په‌نای سه‌رخستنی هونه‌ری ماملێ هونه‌رمه‌ند بوون یادێكیان لێ بكه‌ین و ناوییان بێنین ، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ كه‌سێكی به‌ئاگا و شاره‌زا بووه له هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی هۆنراوه دا ، ماملێ‌ی مامۆستای قه‌تار سوودی له‌هۆنراوه‌ی ئه‌م شاعیرانه وه‌رگرتووه و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هۆنراوه‌ی ئهوشاعیرانهی چڕیوه وه‌ك ( وه‌فایی ، هێمن ، هه‌ژار ، حاجی هاشم نانه‌وازاده‌گان ، ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، حه‌قیقی ، سهیدكامیلی ئیمامی ، غه‌ریب پشده‌ری و تاد )داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه‌ناوی هه‌ندێك لهشاعیرانم نه‌نوسیبێ ، كه‌واته هه‌رده‌نگ خۆش و پڕچێژی ماملێ بووه هۆنراوه‌و تێكستی ئه‌و شاعیرانه‌ی به‌گوێگر و بیسه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی ناساندووه ، زۆرجاران باس له‌وه ده‌كرێت كه ماملێ له‌بواری موزیكدا هه‌ژار بووه ،ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی تیپێكی موزیكی پرۆفیشناڵ كه‌بۆ ده‌نگ و هونه‌ری ماملێ گونجاو بوبێت ، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ماملێ وه تا دواساڵه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵیك ده‌ست و په‌نجه شیرین و لێوڕیژ له‌هونه‌ری موزیكژه‌نین له‌پشتی كاره هونه‌رییه‌كانی ماملێ بوون به‌و كه‌م ده‌رامه‌ته هونه‌رییه‌و نه‌بوونی ستۆدیۆی تۆماری ده‌نگ ، به‌ڵام هونه‌ره‌كه‌یان و دڵسۆزی خۆشه‌ویستیان بۆ ماملێ و هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌و شاكارانه‌یان تۆماركردووه ، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی ڕادیۆی كرماشان و تیپی موزیكی ئازه‌ربایجان و تیپی موزیكی مه‌هاباد ، هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار وه‌ك (مه‌مه‌دی تارژه‌ن و عه‌لی كه‌مانچه‌ژه‌ن و ئیسلامی كه‌مانچه‌ژه‌ن_ له‌بنه‌ڕه‌تدا تورك بوون) ،(جه‌عفه‌ری مینایی _ ڤیۆلۆن ) ، (محه‌مه‌د دانش _ عودژه‌ن) ، ( سه‌روان محه‌مه‌دی ناهید _تار ) ، ( جه‌عفه‌ری ئه‌مینی _ ئیقاع ) ، ( عه‌لی جافه‌ری _ سه‌نتوور ) ، ( ڕه‌شیدخانی فه‌یزنه‌ژاد _ ڤیۆلۆن)، ( ئازاد قه‌ره‌داخی _ كه‌مانچه ) و (عه‌دنان كه‌ریم _ عود) لێره‌شدا داوای لێبوردن له‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیارانه ده‌كه‌م كهناویانم نه‌هێناوه ، به‌ڵام ستایش و سپاسگوزاری و به‌رزنرخاندن بۆ هه‌ست و دلسۆزیی و ماندووبونیان ، هه‌روه‌ها نابێت یادێك له‌و مرۆڤه خۆنه‌ویست و دلسۆزانه نه‌كه‌ینه‌وه كه له‌ڕێی ئامێری تۆماركردنه‌وه له شه‌و ئاهه‌نگ و دانیشتن و زهماوهندهكاندا به‌خۆیان و ڕیكۆردهرهكانیانهوه ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه جوانانه‌یان تۆماركردووه و ئه‌مرۆ جێی شانازین و هه‌تا میلله‌تی كورد بوونی هه‌بێت ده‌نگ و سه‌دا و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ بوونی هه‌یه‌و هه‌میشه ئه‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نه به‌زیندوێتی ده‌مێنێته‌وه ، یه‌كێك له‌و هونه‌ردۆستانه به‌رێز ( كه‌ریمی ته‌ڵایی ) یه
هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆ سه‌ر گڵكۆی پیرۆزی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ و یادی هه‌مووكات به‌خێر و ڕۆحی شاد و له‌قوڵایی دڵمه‌وه سپاس و ستایش و سپاسگوزاری بۆ ئه‌و خاتوونه خانه‌دانه (ئامینه‌خان ) هاوسه‌ری ماملێ بۆئهومێژووه جوانه نه‌خشاندوویه‌تی كه هه‌موو كات پشت و په‌ناو دلسۆزو هاوكارو درێژه‌پێده‌ری هونه‌ری محه‌مه‌دی ماملێ بووه ، بۆئه‌و په‌روه‌رده جوانه‌ی منداڵه شیرینه‌كانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ .
24/1/2020
(*) هۆنراوه‌ی حاجی هاشم نانه‌وازاده‌گان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.