له زنجیره كۆنسێرته‌كانی له وڵاتی هۆڵه‌ندا گۆرانیبێژ "كاروان حه‌مید حه‌لاق" له‌گه‌ڵ (ئۆركێسترای پهرتووت) گۆرانی هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌بی عێراقی به ناوی چۆنی كچه‌كه چۆنی (شلونك عینی شلونك) به‌شداربوو سه‌ره‌تا به حه‌یرانێك پاشان گۆرانی (چۆنی كچه‌كه چۆنی) وت.
شایانی باسه ئه‌م زنجیره كۆنسێرته به‌رده‌وامه له شاره‌كانی هۆڵه‌ندا ، وا بڕیاره هونه‌رمه‌ند "كاروان حه‌مید حه‌لاق" به‌م گۆرانییه له مانگی ۳ ی ئه‌مساڵ له ڤیستیڤاڵێكدا به ناوی (پێكه‌وه ژیان) به‌شدار بێت.
هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق وه‌ك نهرینێكی هه‌میشه‌یی به جل و به‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری سه‌رجه‌م كۆنسێرته‌كان ده‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.