بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی چین کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی چین و وڵاتان لەنێویاندا هەرێمی کورستان و چین دروستکرد، بەجۆرێک ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین راگیرا. بەپێی ئامارەکانی یەکێتی بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین تاوەکو کۆتا مانگی ساڵی دووههزار و نۆزده ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە. جگە لەو بازرگانانەی کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و بازرگانی لەگەڵ چین دەکەن و کەلوپەلی ئەو وڵاتە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانی گەورەی کورد لە خودی چین دەژین و بە فراوانی کاری بازرگانی لە شارەکانی چین دەکەن. گهیلان شێخ سهعید، سەرۆکی لقی ههولێری یەکێتی هاورده و ناردنكارانی کوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا کە نەخۆشییەکە زۆر بە خێرایی تەشەنەی کردووە بازرگانانی هەرێمی کوردستان کارەکانیان لەگەڵ وڵاتی چین ڕاگرت، تەنانەت هیچ کەلوپەلێکیش هاوردە ناکەن تاوەکو ڕەوشی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاسایی دەبێتەوە. سەبارەت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و چین گهیلان شێخ سهعید، ڕایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە، بەڵام بەهۆی وەستانی ئاڵوگۆڕییەکە ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە زۆر کەمدەکات.
ئاڵوگۆری بازرگانی ههرێمی کوردستان و چین وهستا
بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.