به مه‌به‌ستی گفتووگۆ له‌باره‌ی زه‌وی داگیركراوی جووتیارانی ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان و كه‌ركووك له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد. فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: شاندێكی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدایان كردووه. نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ڕاشیگه‌یاند: سه‌ردانی شانده‌كه بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌یه كه موڵكی كوردانی دانیشتووی كه‌ركووك و گونده‌كانی سه‌رگه‌ڕانه كه له لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده داگیراكراوه و ڕێگریان لێده‌كرێت كاری كشتوكاڵی تێدا بكه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوای ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌ره‌بی هاورده له كه‌ركووك و سه‌رگه‌ڕان نیشته‌جێ كراون.
شاندێکی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدایه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جووتیارانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.