روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو سوپای سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د هه‌شت شارۆچكه‌یان له سنووری پارێزگای ئیدلیب له باكووری رۆژئاوای سووریا كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.
ئاشكراشی كرد: سوپای سوریا به هاوكاری ملیشیاكانی لایه‌نگری رژێمی ئه‌سه‌د گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب دیمه‌شق كه به رێگه‌ی ئێم فایڤ به‌ناوبانگه و هه‌روه‌ها توانیویانه رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به ناوچه‌ی مهعرهنهعمان دابخه‌ن، به‌مه‌ش نزیك بوونه‌ته‌وه له كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ستراتیژیی حه‌له‌ب بۆ دیمه‌شق.
هاوكات فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری پارێزگای ئیدلیب كردووه‌ته ئامانج .
پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌كانی نزیك له حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقیه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه تا ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی نوسره‌ی شام ماونه‌ته‌وه و سوپای ئه‌سه‌د نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.