ئه‌گه‌رچی بیته‌ر برۆك له‌بواری شانۆدا ناسراوه، به‌ڵام چالاكییه‌كانی له‌بواری سینه‌مادا له شانۆ كه‌متر نیه، زۆر كه‌سیش ئه‌وه نازانێت كه (بیته‌ر) به‌ر له‌شانۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه به سینه‌ما ده‌ست پێ بكات و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ببێت بهدهرهێنهرێكی سینه‌مایی، ئه‌و خۆی ده‌ڵێت: من له‌نێوان شانۆ‌و سینه‌مادا پارچه پارچه كراوم، ئه‌و چۆن له شانۆدا هه‌میشه هه‌وڵی بونیاتنانه‌وه‌ی شكسپیری داوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش له سینه‌مادا.
فیلمی هاوبه‌شی ئه‌مریكی به‌ریتانی (لیر پاشا ) له‌ده‌رهێنانی (بیته ر برۆك ) چیرۆكی (لیرپاشا) باس لهپاشایهك ده‌كات، دوای ساڵانێكی حوكم رانی و به‌ته‌مه‌ن داچوون هه‌ست به‌هیلاكی ده‌كات، بۆیه بڕیار ده‌دات سه‌رو ماڵی دابه‌ش بكات، ئه‌مه كێشه‌ی بۆ ده‌نێته‌وه.
زۆرینه‌ی ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی جیهان ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازن رۆژێك له‌رۆژان رۆڵی لیرپاشا له سینه‌مادا به‌رجه‌سته بكه‌ن، چونكه ئه‌و كاراكته‌ره له‌هه‌موو جیهاندا پێگه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام نواندنی ئه‌و رۆڵه لابورێكه بۆ هه‌موو ئه‌كته‌رێك و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ناسینی وزه‌و ده‌سه‌ڵاتی هونه‌رییان.
ئه‌وه‌تا ئه‌كته‌ری ناسراوی جیهانیی(باتشینۆ) بۆ 13 كه‌ڕه‌ت رۆڵی لیرپاشای له سینه‌ماو شانۆدا بینییووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ هێشتا تینوویه‌تی نه‌شكاوه له‌هه‌ق دان به‌و كاراكته‌ره مه‌زنه.
هه‌ردوو ئه‌كته‌ری گه‌وره (لۆرانس ئۆلیفیه) و( باتشینۆ) به ئه‌كته‌ری شكسپیریی ناسراون، هه‌ردوكیان ژماره‌ی پێوانه‌ییان له نواندندا بینییووه بۆ به‌رجه‌سته كردنی كاراكته‌ره‌كانی شكسپیر، لۆرانس ئۆلیفیه خه‌ڵاتی ئۆسكاری له بینینی پاڵه‌وانیه‌تی هنری پێنجه‌م دا بینیووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی شێری زێڕین و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی هاملێت
ن/ حه یده‌ر عه‌بدولره‌حمان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.