Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:45

نرخی مریشک به‌رزبووه‌وه‌

به‌هۆی هه‌نارده‌كردن بۆ خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق
مریشك
کوردستان TV
#8
100%

به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری مریشكی زیندووی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌ولێر نرخی مریشك له‌ بازاڕه‌كان هه‌ر كیلۆیه‌كی له‌ دووهه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار و پێنجسه‌د دینار به‌رزبووه‌وه‌.

جه‌مال ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێته‌رنه‌ری به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند ئاگاداری بازاڕین له‌باره‌ی گرابنوونی نرخی مریشك به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌هۆی ڕێگه‌دان به‌ هاورده‌كردنی مریشك له‌ لایه‌ن شاره‌كانی عێراقه‌وه‌.

جه‌مال ئاكره‌یی ڕاشیگه‌یاند سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكین كه‌ نرخی مریشك جێگیر بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگری بكه‌ین له‌ هه‌نارده‌كردنی ئه‌وه‌ به‌رهه‌م زۆر ده‌بێت و نرخ زۆر داده‌به‌زێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش نرخ ئاوا گران ده‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت میكانیزمێك هه‌بێت بۆ جێگیر بوونی نرخ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.