به‌های پاوه‌ندی به‌ریتانی له بۆرسه‌كانی جیهان به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو دابه‌زی سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی ئینگلته‌راو ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له چه‌ند مانگی داهاتوو هۆكاری دابه‌زینی به‌های پاوهندن به‌رامبه‌ر به دۆلار، له ئه‌گه‌ری به‌دینه‌هاتنی گه‌شه‌ی ئابووری به‌ریتانیا بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته ئه‌م هه‌نگاوه ده‌گرێته‌به‌ر. له دوایین مامه‌ڵه‌كاندا به‌های پاوه‌ند به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت یه‌ك داكشا، هه‌ر پاوه‌ندێك به‌رامبه‌ر به دۆلارێك و سی سه‌نت مامهڵهپ پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته له بیست و حه‌وتی مانگی ڕابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا. ئه‌م دراوه به‌ریتانییه به‌رامبه‌ر به یۆرۆش به هه‌مان ڕێژه دابه‌زینی تۆماركرد، به وته‌ی شیكه‌ره‌وان به‌های پاوه‌ندی به‌ریتانی له داهاتوودا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌های پاوه‌ندی به‌ریتانی به‌رامبه‌ر دۆلار و یۆرۆ داده‌به‌زێت
به‌هۆی ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.