رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی ئه‌مريكی ئاشكرای كردووه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی دوناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستیان به سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ كردووه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه كردووه كه كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركوك.
هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه كه‌له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه له هێرشه‌كه‌دا خانه‌نشینێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ده‌ستداوه چواری سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، له‌وكاته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه به 30 كاتیوشا كراوه‌ته ئامانج.
شایانی باسه دوای هێرشه‌كه ،به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای رومادی رێوشوێنی ئه‌منی توند‌و تۆڵیان گرته‌به‌ر و پاشانیش به‌سه‌ردانێكی كتوپڕ، مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق و ئه‌و بنكه ئاسمانییه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.