فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە توویتێکدا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" ئەو ئاوارانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رێگریان لێدەکرێت و دەڕفێندرێن، ئازاردەرێن و دەکوژرێن، بۆیه دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێش بەم هەوڵانە بگرێت کە تاوانی جەنگین و لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێن.
مەزووڵم کۆبانى، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە باسی لەوەشکردووە" هەندێک لەو 300 هەزار ئاوارەی کە هەیە، هەوڵیانداوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بەڵام لەلایەن سوپای نیشتمانی سووریای نزیک لە تورکیا رفێندراون، ئازاردراون و کوژراون".
مەزڵووم کۆبانى دەشڵێت" گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڤیدیۆی ئازاردان و ڕفاندن و کوشتی ئاوارەکانیان بۆ کەسوکاریان رەوانەکردووەتەوە، دەبێت ئەم تاوانە جەنگیانە لەلایەن تورکیا لەدژی خەڵکی ئێمە بوەستن.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، ئێستا پرۆسەی خوێندن لە 67 قوتابخانە لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە وەستاوە.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە راشیدەگەیێنێت، هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی یەکڕیزیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە کەشوهەوایەکی ئەرێنیدا بەردەوامن و هەڵوێستی ئەرێنی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە جێگەی رێز و سوپاسە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.