به‌های كۆمپانیای نەوتی عەرەبی-ئەمریکی (ئارامكۆ) له بازاڕه‌كاندا له رۆژی دووه‌می مامهڵهكردنەکان له بۆرسه‌ی سعوودیه دوو ترلیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند. ئارامكۆ بۆ یه‌كه‌مجار رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو خستنه‌ڕووی به‌ڕووی خه‌ڵكدا بۆ ئه‌نجامدرا له بۆرسه‌ی سعوودیه ده‌ستكرا به مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه، كاتژمێر ئه‌مرۆ نرخی هه‌ر پشكێكی ئارامكۆ به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا، له‌سه‌دا نۆ پۆینت نۆ به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته ده دۆلار و بیست و سێ سه‌نت به‌وشێوه‌یه‌ش به‌های كۆمپانیاكه له بازاڕه‌كاندا بۆ دوو ترلیۆن و په‌نجا ملیار دۆلار به‌رزبوویه‌وه. دوای سێ ساڵ له دواكه‌وتن، هه‌فته‌ی رابردوو پشكه‌كانی ئارامكۆ به‌ڕووی گشتیی‌دا كرانه‌وه، كۆمپانیاكه له‌و خستنه‌ڕووه، بیست و پێنج ملیار و پێنجسه‌د و نۆهه‌د ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌های ئارامكۆ له بازاڕه‌كاندا به‌وه‌ی كه له‌سه‌روو یەک ترلیۆن و حه‌وتسه‌د ملیاره‌وه بوو، بوو بە بەهاداررین كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌های کۆمپانیای ئارامکۆ دوو تریلیۆن دۆلاری تێپه‌راند
ڕۆژ دوای رۆژ به‌هاكه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.