سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەڕێنمایی راستەوخۆی ئێران، هێرشەکەی بەغدا لەلایەن چەکدارە شیعەکانەوە ئەنجامدراوە و دهڵێت: دەبێت سزای زیاتری ئێران بدرێت و ئەوروپاش بەشداربێت.
ئهمرۆ یەکشەممە (8-12-2019) بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشە خوێناوییەكەی بەغدا کە تیایدا 20 خۆپیشاندەری بێتاوانی عێراقی کوژران چەند بەڵگەیەكی جۆراو جۆر هەیە كە ئاشكرایدەكەن كە لەلایەن میلیشیا عێراقییەكانەوە ئەنجامدارابێت .
نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هێرشە بەفەرمانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەشكردەوە، پێویستە لەم کاتەدا گەمارۆکانی سەر ئێران قورستر بکرێن.
بنیامین نەتەنیاهوو، لە گوتەیەکیدا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو لەبارەی ئێرانەوە قسەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پووتینیش کرد. هەروەها لە لیشبۆنەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هەمان پرس کۆبوومەوە.
بنیامئن ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دهشڵێت: لە بەغدا هێرشێکی خوێناوی روویدا کە تێیدا 20 خۆپیشاندەری بێتاوانی عیراقی کوژران.
شەوی ههینی لهسهر شهممه، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد لە گۆڕەپانی خەللانی ناوەڕاستی بەغدا، بەو هۆیەوە 21 كەس كوژران و ژمارهیهكی زۆریش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.