ن/ عه‌زیز نه‌سین
دایكم نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام ژنێكی هه‌ست ناسك و هۆشیار بوو. ته‌واوی دایكان باشترین ژنانی جیهانن. دایكی منیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی من بوو، باشترین ژنی جیهان بوو.
ڕۆژێك له باخچه‌ی ماڵه‌وه هه‌ندێك گوڵم چنی و بۆم هێنا. دایكم كه‌یفی پێ هات. ئه‌مجار گوتی:
- وه‌ره با بچین كه‌مێكی تر گوڵ بچنین.
چووینه باخچه‌كه‌وه. گوڵێكی پێشانم دا و گوتی:
- بڕوانه، ئه‌و گوڵه چه‌ند جوانه! ئه‌و گوڵانه‌یش زیندوون، ئه‌وانیش ڕوحیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و داماوانه بچنین، ده‌مرن. به‌سه‌ر چڵی خۆیانه‌وه زۆر جوانترن! له ئاوی په‌رداخدا وا جوان نین.
دایكم به دیار هه‌ر گوڵێكه‌وه لێمی پرسی:
- دڵت دێت، ده‌ته‌وێت بیچنیت؟
له هه‌موو شتێكی باش‌دا كه هه‌بێت، قه‌رداری دایكمم...
وه‌گێران/ به‌كر شوان
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.