گوتەبێژ بەناوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەنجوومەنی وەزیران لە تەواوكردنی پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوام دەبێت. بڕیار بوو لە ماوەی ئەم هەفتەیە حكوومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی دووههزار و بیستی عێراق تەواو بكات و بۆ پەرلەمانی رەوانە بكات، بەڵام رووداوەكانی عێراق ئاڵۆزی زیاتریان تێ كەوت و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەژێر گوشاری مەرجەعیەت و شەقام ناچاری دەستلەكاركێشانەوە كرا. سەعد حەدیسی رایگەیاند، گۆڕانی حكوومەتی عێراق بۆ حكوومەتێكی كاربەڕێكەر، رێگری لە تەواوكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ناكات، چونكە ئەوە بەشێكی سەرەكی ئەركی حكوومەتە، بۆیە ئێستە ئەنجوومەنی وەزیران لە قۆناغی تەواوكردنی یاسای بودجەیە و بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو رەوانەی پەرلەمانی بكات. روونیكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پابەندە بە تەواوكردنی بەپەلەی پڕۆژەكە بەهۆی بوونی پابەندی دارایی كە ناكرێت لەبەر هەر هۆكارێك بوەستێنرێت، روونی كردەوە ئەنجوومەنی وەزیران زۆر نزیكە لە تەواوكردنی یاساكە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو تەواوی دەكات.
سهعد حهدیسی: بهبێ سهرۆک وهزیرانیش لە تەواوکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوام دەبین
لهم ههفتهیه پرۆژه یاساكه دهچێته پهرلهمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.