"هاوبه‌ش ئه‌یوب " گۆرانیبێژێكی منداڵانه خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزه دوا كاری هونه‌ریشی گۆرانییه‌كه به‌ناوی (ئه‌ستێره) .
گۆرانی ئه‌ستێره هۆنراوه‌ی به‌كر پشده‌رییه ئاواز و موزیك له‌لایه‌ن عومه‌ر عه‌بدولڵا ئاماده‌كراوه له ستۆدیۆی لاوه تۆمار كراوه ستاڤی كلیپه‌كه پێك هاتوون له: رووناكی لوقمان ساڵح قه‌رداغی و به‌هائه‌دین نه‌سرۆڵڵا ،كاری مۆنتاژووێنهگرتن و ده‌رهێنان له‌لایه‌ن عیزده‌ین قادر كراوه.
ژنیار هاوبه‌ش له ساڵی 2010 له شاری سڵێمانی له‌دایك بووه ماوه‌ی ساڵێكه له تیپی هونه‌ری مناڵانی سلێمانی وه‌ك كۆرس له هه‌مان كاتیش‌دا به ئامێری كه‌مانجه وه‌كو ئه‌ندامی كارای ئه‌و تیپه درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌دات له‌وماوه كورته‌دا له‌گه‌ڵ تیپ به‌شداری له (5) كۆنسێرتی وه‌كو كۆرس و موزیك كردوه .
كاكه هاوبه‌ش جگه له كاری هونه‌ری موزیك به‌هره‌یه‌كی باشیشی له هونه‌ری نواندن هه‌یه هه‌ر بۆیه به‌شداری له كورته فلیمی(هیوا) كرد رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلیمهكه بینی له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلیمی سینه‌مایی له‌شاری به‌سرای عێراق ساز كرا تێیداچه‌ندین وڵاتی عه‌ربی و بیانی به‌شداری ئه‌و فیستڤاڵه بوون هاوبه‌ش توانی له نێو (70) فیلم خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ وه‌ربگرێت ببێته ماییه‌ی تێرامانی به‌شدار بووانی فیستڤاڵه‌كه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.