Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:41

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق بڕ و داهاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی مانگی 10 ی ئاشکراکرد

داهاتی نەوتی عێراق شەش ملیار و سه‌د و بیست ملیۆن و پێنجسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هەزار دۆلار بووە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق
کوردستان TV
#8
100%

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە مانگی ده‌ی دووهه‌زار و نۆزده‌، داهاتی نەوتی عێراق شەش ملیار و سه‌د و بیست ملیۆن و پێنجسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هەزار دۆلار بووە. عاسم جیهاد بڕی هەناردەکراوی نەوتی لە کێڵگە جیاوازەکانی وڵاتەکەی و کوردستان ئاشکرا کردووە، کە گەیشتووەتە سه‌د و شه‌ش ملیۆن و هه‌شتسه‌د و په‌نجا و نۆ هەزار و نۆسه‌د و هه‌شتا و دوو بەرمیل لەو مانگەدا و لەڕێی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە فرۆشراون. سه‌د و سێ ملیۆن و پێنجسه‌د و چل هەزار و هه‌شتسه‌د و په‌نجا و پێنج بەرمیل لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاست هەناردە کراوە و داهاتەکەشی پێنج ملیار و نۆسه‌د و چل و چوار ملیۆن و سێسه‌د و حه‌ڤده‌ هەزار دۆلار بووە. دوو ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و نۆ هەزار و هه‌شتسه‌د و سی و حه‌وت بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکووک هەناردە کراوە و داهاتەکەشی سه‌د و چل و هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د و شه‌ست و سێ هەزار و شێست و حه‌وت دۆلار بووە. چوارسه‌د و سی و دوو هەزار و سه‌د و چل و حه‌وت بەرمیل لە کێڵگەی گەیارە هەناردە کراوە و داهاتەکەشی چوارده‌ ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هەزار و حه‌فتسه‌د و په‌نجا دۆلار بووە.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.