پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی دەنێردرێتە پەرلەمان، سەبارەت بە پشكی ھەرێمیش دەڵێت: "لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە". شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، به كوردستان تیڤی راگەیاند "پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی دووههزار و بیست كارەكانی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی تەواو بووە، نێردراوەتە ئەنجومەنی وەزیران، لەوێش زۆر نامێنێتەوە و بەزۆرینە یان بە تێكڕا دەنگی لەسەر دەدرێت، دوایی دەنێردرێت بۆ پەرلەمان. ئاشكراشیكرد، لە ئەنجومەنی وەزیران زۆر ناخایەنێت، چونكە كاتی خۆی وەزارەت و وەزیرەكان راوێژیان پێكراوە لەسەر بودجەی وەبەرھێنان و وەگەڕخستن، كارەكە لە پەرلەمان زۆرتر دەخایەنێت. روونیشیكردەوە "پێدەچێت لەم ھەفتەیە یان ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەیاساكە بگاتە پەرلەمان. ئهو پهرلهمانتاره ئاماژهی بهوهشدا حكومەتی ھەرێم پڕۆژە پێشنیازكراوێكی ناردووە، بەڵام ئایا وەكو خۆی خراوەتە ناو بودجەوە یان دەستكاری دەكرێت، ئەوە نەزانراوە. سەبارەت بە بەشە بودجە و پشكی ھەرێمی كوردستان ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ھێشتا نازانرێت پشكی ھەرێم چۆن دەبێت، تا پڕۆژەیاساكە نەیەتە پەرلەمان، بەڵام لێكنزیكبوونەوەیەكی باش ھەیە، لەوانەیە بگەنە رێككەوتن.
ههرێم و بهغدا نزیکن له ڕێککهوتن لهسهر پرسی بودجهی 2020
گفتوگۆكانی بهغدا و ههولێر بهردهوامن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.