لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایەکیان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، خاڵی سەرەکی پڕۆژەکەش دامەزراندنی بێکارانی خۆماڵییە. زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند "یەکێک لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی ئێمە دەستەبەرکردنی کارە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان". زانا مەلاخالید، ڕاشیگهیاند بەپێی پڕۆژەیاساکە هەر کۆمپانیا و کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان دەبێت تا کرێکاری خۆماڵی هەبێت، کرێکاری بیانی دانەمەزرێنێت، چونکە بۆ زۆربەی کارەکان کرێکاری بیانی خراونەتە سەرکار".لەبارەی کاریگەری پڕۆژەیاساکەش زانا مەلاخالید، ئاماژەی بەوەدا "دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان. بەپێی ئامارەکانی وەزارتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەی ئەو کرێکارە بیانییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، حهفتا هەزار کرێکارن و ژمارەی کرێکارانی خۆماڵیش نۆ هەزار کرێکارن، جگە لەو کرێکارانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدەدرێت.
پهرلهمان کار بۆ کهمکردنهوهی کرێکاری بیانی دهکات
پڕۆژه یاساكهیان له ئهنجوومهنی وهزیرانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.