Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 01:06

کاوە محمود: ئەم دۆخەی عێراق جێبەجێنەکردنی دەستوورە

دەبێت كورد ئاماده‌یی باشی لە گۆرەپای سیاسی بەغدا هەبێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمەڵەی حەدیاب لە زانكۆی كاسۆلیك لە هەولێر پانێلێكی بەبەشداری كەسانی سیاسی و و مامۆستای زانكۆ لە ژێر ناونیشانی گۆرانكارییەكانی عێراق و كاریگەرییە دەرەكی و ناوخۆی لە تێروانینی ئەكادیماوەخسته‌ بەر باس.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی كاوە محمود كه‌سایه‌تی سیاسیی باسی لەم دۆخەی ئێستای عێراق كرد و رایگەیاند ئەم دۆخەی عێراق و ئەگەری هەمواری دەستور خۆی لە خۆیدا جێبەجێنەكردنی دەستورە، راشیگەیاند، ئەگەر دەستوریش هەموار بكرێتەوە، بەڵام ئەگەر جێبەجێ نەكرێت ئەوە واتای ئه‌وه‌یه‌ هیچ شتێك ناگۆرێت.

كاوە محمود وتیشی، دەبێت كورد ئاماده‌یی باشی لە گۆرەپای سیاسی بەغدا هەبێت و رۆڵی گرنگ بگێرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە هەمواری دەستور مافە گەلی كورد زامن بكاتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.