له‌مێژووی كورددا شۆڕشگێڕترین شاعیر، فایق بێكه‌س ی نه‌مره كه له ژیانیدا ھه‌میشه ڕووبه‌ڕووی دوژمنانی كورد و داگیركه‌رانی كوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه. سه‌ركردایه‌تیی چه‌ندین خۆپیشاندانی كردووه و بریندار بووه و چه‌ندین جار له كونجی زیندان په‌ستراوه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه. گرتن و تێھه‌ڵدان و زیندان باوه‌ڕی پێ له‌ق نه‌كردووه:
سه‌ده‌ی بیسته‌مه، كورده غیره‌تێ
له‌خه‌و ڕاپه‌ڕه، ھه‌وڵێ، ھیممهتێ
...... تاد
جگه له‌وه چه‌ندین شیعری تری بۆ كوردایه‌تی نووسیوه و به‌رده‌وام ھانی خه‌ڵكی داوه بۆ خۆشه‌ویستیی كوردستان و وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر دوژمنان و سه‌ردانه‌نه‌واندن بۆ مه‌رامی پۆخڵیان. كه مامۆستاش بووه به‌رده‌وام قوتابییانی به گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده كردووه.
بێكه‌س تاكه شاعیری كورده له‌مێژوودا به‌رانبه‌ر دوژمن وه‌ستاوه و له ١٩٤٦ دوو ساڵ به‌ر له مردنی، ڕووبه‌ڕووی خودی ئێدمۆندز ی ڕاوێژكاری ئینگلیزی داگیركه‌ر، پاڵه‌وانانه وه‌ستاوه و نه‌ترسانه به ده‌نگه دلێرهكهی، شاكاره‌كه‌ی (بیست و حه‌وت ساڵه)ی خوێندووه‌ته‌وه:
بیست و حه‌وت ساڵه من ئه‌ڕه‌تێنی
به فڕوفیشاڵ ئهمخهڵهتێنی
ڕۆژێ نهوعێكم ھهڵئهپهڕێنی
بۆ مه‌رامی خۆت ملم ئه‌شكێنی
.... تاد.
ن/ عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رھادی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.