Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:07

پیشانگای (ئه‌ڤین له‌ سیمفۆنیای ره‌نگه‌کانی د. عه‌لی حوسێن ) کرایه‌وه‌دا

دكتۆرای له‌ زانكۆی ئیلز ئینترناشنال له‌ له‌نده‌ن وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ (٤-١١-٢٠١٩) له‌ هه‌ولێر. به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر،له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر- ب. هونه‌ری شێوه‌كاری، پیشانگایه‌كی تایبه‌تی شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ند (د. عه‌لی حوسێن) له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌ڤین له‌ سیمفۆنیای ره‌نگه‌كانی د. عه‌لی حوسێن) كرایه‌وه‌.

 له‌ پیشانگایه‌كه‌ دا،  چه‌ندین تابلۆی ره‌نگاوڕه‌نگی هونه‌ریی نمایش كرابوون، كه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رنج و سه‌رسامیی ئاماده‌بووان.

KTV

شایانی باسه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (د. عه‌لی حوسێن) له‌ شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه‌ و ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان- لقی سلێمانی، ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كوردستان- لقی كه‌ركووك، ئه‌ندامی شێوه‌كارانی جیهانییه‌ و دكتۆرای له‌ زانكۆی ئیلز ئینترناشنال له‌ له‌نده‌ن وه‌رگرتووه‌.

خاوه‌نی ١٤ پیشاناگای شێوه‌كاریی تایبه‌ته‌ و له‌ زیاتر له‌ ٤٠ پیشانگای شێوه‌كاریی هاوبه‌ش له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش به‌شداریی كردووه‌.

فۆتۆ: سه‌ردار قادر

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.