Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:19

هەسەدە ئاماری پێکدادانەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکرده‌وه‌

لەو هەرێمانەی ئاگربەستی تێدا ڕاگەیەنراوە
کوردستان TV
#12
100%


شه‌ڕوپێكدادان له‌ ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه‌ و هه‌سه‌ده‌ش ئاشكرای ده‌كات له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 58 چه‌كدار كوژراون.

ئەمڕۆ 2-11-2019، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا ئاماری شەڕەكانی 24 كاتژمێری ڕابردووی نێوان گروپە چەكدارەكان و شەڕڤانان بڵاوكردەوەو ئاشكرایكردووە، لەو هەرێمانەی ئاگربەستی تێدا ڕاگەیەنراوە، سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان چەند هێرشێكیان ئەنجامداوە، هێزەكانی هەسەدەش ڕووبەڕوویان بوونەتەوەو شەڕی قورس ڕوویداوە.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، سوپای توركیا هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری زرگان و ته‌ل ته‌مر له‌ ئه‌نجامدا 58 سه‌رباز كوژراون و 10 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش له‌ناو براون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.